هاوپەمانیی نێودەوڵەتی: عێراق هێشتا پێویستی پێمانە
K24 - هەولێر
عێراق ناتوانێت بەتەنیا رووبەڕووی گرووپە "تیرۆرستییەکان" ببێتەوە، بۆیە ئەمەریکا لە هاوکاریکردنی بەردەوام دەبێت.
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، ئاشكرای كرد له ئاینده‌دا ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مەریكا له عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌بێت.
ژه‌نەراڵ كێنێت ئێكمان، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا لە لێدوانێکدا رایگەیاند "عێراق هێشتا پێویستی به هاوكاری هاوپه‌یمانانه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌تایبه‌تی له رووی پلان‌داڕشتن و زانیاری هه‌واڵگری و چاودێریكردنی جموجۆڵی گرووپه تیرۆرستییه‌كان له ئاسمانه‌وه. ئه‌م پێویستییانه‌ش سنووری كاركردنی ئاینده‌ی هاوپه‌یمانان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق".
ئەو گوتانەی جەنەراڵە ئەمەریکییەکە لەکاتێکدان، سەرەڕای شکستپێهێنانی داعش لەسەر خاکی عێراق، بەڵام ئەو گرووپە تاوەکو ئێستا بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان چالاکە و زۆرجار هێرش دەکات.
ئێستا پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازی ئه‌مەریكی له عێراق هه‌ن و، به‌گوێره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی ئه‌ركه‌كانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن.
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا ئاشکراشی کرد "ئه‌و ژمارەیەی سەربازان، به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێـت و به‌گوێره‌ی گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌مەریكا و عێراق ده‌بێت. له 25-7-2020 بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی، كه بنكه‌ی سه‌ربازی به‌سمایه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه".
هـ.ت.