بارسێلۆنا ئۆمتیتی بەرێ دەکات

دواجار کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەستبەرداری ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەڕەنسی یانەکەیان بن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووە، بەرگریکارە فەڕەنسیەکە بە هۆی ئەو پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی ئەم دواییە نەیتوانیوە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بکاتەوە و ئاستیشی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بۆیە کارگێری یانەکەی پێ راگەیاندوون بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیاندا نابێت و دەتوانێت ئەم هاوینە یانەکەیان جێبێڵێت، بۆیە ئەو یاریزانە لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانیەوە دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانانە دەست بە گفتوگۆ کردن بکات کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

ئۆمتیتی مانگی حەوتی ساڵی 2016 بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ لە ئۆڵمپیک لیۆنی ولاتەکەی گواسترایەوە بارسێلۆنا و گریبەستەکەشی هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت و یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەن بۆ گواستنەوەی.