درێسی یەکەمی ئارسێناڵ داهاتووی چەند یاریزانێک یەکلایی دەکاتەوە

یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی درێسی یەکەمی وەرزی داهاتوویان بە ئامادەبوونی چەندین یاریزانی دیاری یانەکەیان نمایش کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵ وێنەی درێسی یەکەمی وەرزی داهاتووی یانەکەیان بلاوکردەوە، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، بەشداری کردنی هەر یەک لە پیەر ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی، ئالێکساندەر لاکازێت هێرشبەری فەڕەنسی و مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بوو لەم وێنانەدا و ئەوەش دەرخەری ئەوەن کە ئەو یاریزانانە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن، لە کاتێکدا بە درێژایی ئەم وەرزە دەنگۆیەکی بەهێز هەبووە کە ئەو سێ یاریزانە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام نابن.

سەرچاوەکانی بریتانیاش دوای بڵاوبونەوەی وێنەکانی نمایش کردنی درێسی وەرزی داهاتووی گەنەرز، نوسیویانە گومانەکان کۆتاییان پێ هات و ئەو سێ یاریزانەی کە پێشبینی دەکرا دوایین وەرزیان بێت، راست نەبوو و لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن.