سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا، پێککا هاڤیستۆ كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2020)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازی لێكرا.
پێککا هاڤیستۆ لە ساڵی 2019ـەوە، وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی فینلەندایە.