فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی چوار سەرنشینی فڕۆکەیەکی ئێرانی بریندار دەکات

گرژی دروستبووە

K24- هەولێر:

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بەشێوەیەکی تووندووتیژانە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی نزیکبووەتەوە و مەترسی دروست کردووە.

فڕۆکەی میهان 1152 لە تارانەوە بەرەو بەیروت فڕیوە، لە ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لێی نزیکبووەتەوە و مەترسی دروستکردووە.

پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئای ئاڕ ئای بی) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە بەشێوەیەکی خێرا دابەزیووە تاوەکو خۆی بە فڕۆکە ئیسرائیلییەکە نەکێشێت، دۆخێکی مەترسیدار دروستبووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

فڕۆکە ئیسرائیلیەکە لە جۆری ئیگڵ ئێف 15 بووە و لە لایەن ئیسرائیل و ئەمەریکاوە بەکاردێت.