کڕینی خانوویەک لەلایەن باوکی میسی لە میلان هەرای ناوەتەوە

خۆرخێ میسی باوکی لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە کڕینی خانویەک لە شاری میلانی ئیتاڵی گومانی لەسەر داهاتووی کوڕەکەی دروستکردووە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، باوکی گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنا بەم دواییە خانویەکی لە شاری میلانۆ کڕیوە و ئەم کارەشی گومانی لەسەر داهاتووی لیۆ دروست کردووە، بەڵام جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسە دیارەکەی ئیتاڵی دوای بە دواداچوون بۆ ئەم بابەتە ئاشکرای کردووە کە باوکی لیۆ بە هۆی ئەوەی لە وڵاتەکەیان بەم دواییە باجێکی کەم لە بێگانەکان وەردەگیرێت بەرامبەر کڕینی خانوو و بەرە وەردەگیرێت، بریاریداوە خانووەیەک بکڕێت.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، هاندەرانی ئینتەر میلان لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بڵاویان کردووەتەوە ئەم هەنگاوەی باوکی میسی سەرەتایەکە بۆ پەیوەندی کردنی کوڕەکەی بە یانەکەیان.