ریال مەدرید گرێبەستی زیدان نوێ ناکاتەوە

ریال مەدرید گرێبەستی لوکا زیدان گۆڵپارێزی یانەکەیان کە ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی رایسینگ سانتاندەر کرد نوێ ناکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری شاهانەکان نایەوێت گرێبەستی لوکا زیدان کوری زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەیان نوێ بکاتەوە و ئەو گۆڵپارێزەش بریاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خوڵی وڵاتەکەی و چاوەڕێش دەکرێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سانت ئیتیانەوە بکات.

لوکا زیدان لە ساڵی 2004 پەیوەندی بە ئەکادیمیای ریال مەدرید کرد و وەرزی رابردوو بووە گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکەی و بەشداری سێ یاریی یانەکەی کرد و لە ساڵی 2015 لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵی ولاتەکەی بووە پاڵەوانی یۆرۆ.