گرێبەستەکەی زلاتکۆ دالیچ تاوەکو 2022 نوێکرایەوە

زلاتکۆ دالیچ راهێنەری هەڵبژاردەی کڕواتیا بە شێوەیەکی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نوێ کردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ کڕواتیا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ زلاتکۆ دالیچ راهێنەری هەڵبژاردەی ولاتەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022 نوێکرایەوە و ناوبراوە تاوەکو مۆندیالی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت.

زلاتکۆی کڕواتی لە ساڵی 2017 بووە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و توانی پلەی دووەمی مۆندیالی 2018ی رووسیا بەدەست بێنێت.