'' خەبیب بیر لە وازهێنان دەکاتەوە ''

خەبیب نورماگۆمێدۆڤ یاریزانی رووسی هونەرە بەرگرییەکان بە هۆئ کۆچی دوایی باوکی بیر لە وازهێنان دەکاتەوە.

دانا وایت سەرۆکی بەڕێوەبەری پاڵەوانیەتی یاریی هونەرە بەرگرییەکان ئاشکرای کردووە خەبیب نورماگۆمێدۆڤ یاریزانی رووسی بە هۆی لەدەستدانی باوکی کە لە هەمان کاتدا راهێنەریشی بووە، ماوەیەکە بریاریداوە بەشداری هیچ یارییەک نەکات و ئەگەریش هەیە ئەو یاریزانە هەر بەم هۆیەوە واز لە یاریی کردن بێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا خودی هیچ هیچ قسەیەکی لەمبارەوە نەکردووە و ئەوانیش لە هەوڵی ئەوەدان رێگری لەم کارەی بکەن.خەبیب کە لە 28 یاریی هونەرە بەرگرییەکان بردنەوەی بەدەست هێناوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ماوەیەک پێش ئیستا باوکی دوای نزیکەی مانەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە نەخۆشخانەیەکی رووسیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.