فێدرەر دەنگۆی وازهێنانی رەتدەکاتەوە

رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسری هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە وازهێنانی دەکەن.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە رۆجێر فێدرێر تێنسزانی سویسری و چوارەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان بە هۆی ئەو پێکانەی کە ئەمساڵ تووشی بووە دەیەوێت واز لە یاریی کردن بێنێت، بەڵام تێنسزانەکە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و دەڵێت کە ئێستا بە هۆی ئەو نەشتەرگەرییەی کردووە سەرقالی ئامادەکارییەکانە و دەیەوێت بۆ ساڵی داهاتوو بە باشی بگەرێتەوە و یاریگەکان و بەشداری پاڵەوانتیەکان دەکاتەوە.

فێدرێری 39 ساڵ مانگی شەشی ئەمساڵ بە هۆی پێکان رایگەیاند کە تاوەکو ساڵی داهاتوو ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات و دوای ئەو ماوەیەش ئەو تێنسزانە هاندەرانی دڵنیا دەکاتەوە کە ئامادەکارییەکانی بە باشی بەڕێوەدەچن.