دهۆك.. دوو گه‌نج له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكان

ته‌رمی هه‌ردووكیان له‌ ئاو ده‌رهێنران

K24- دهۆك:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2 گه‌نج له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئه‌تروش له‌ سنووری قه‌زای شێخانی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و دوو گه‌نجه‌ به‌ ناوه‌كانی هۆگر نه‌وزاد و مه‌روان عه‌بدو‌ڵڵا، له‌ نزیك گوندی بێنارینكێ له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمی مه‌له‌وانان توانیویانه‌ ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ له‌ ئاو ده‌ربهێنن و ئاشكراشی كرد، هه‌ردووكیان دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆكن و به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردووه‌.

H.B