مۆزه‌خانه‌یه‌كی ناوازه‌ی چه‌ك و كەلوپەلی شه‌ڕ لە رووسیا دەكرێتەوە
K24 - مۆسكۆ
مۆزه‌خانه‌ی چه‌ك له توڵا، یه‌كێكه له‌ناودارترین مۆزه‌خانه‌كانی چه‌كه له شاری توڵای رووسیا، له شه‌ش نهۆم پێك هاتووه و زیاتر له 14 هه‌زار پارچه و كه‌ل و په‌لی پێنج سه‌ده له‌مه‌وبه‌ری تێدا نمایش كراون، وه‌ك گه‌شتیاره‌كان ده‌ڵێن چه‌ك و ئامرازه‌كانی جه‌نگی لێره تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كه‌ن.
مۆزه‌خانه‌ی چه‌ك له شاری توڵا 14770 پارچه‌ی كۆن و نوێی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی تێدا نمایشكراوه، به له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی سه‌ربازی، یه‌كێكه له ناودارترین مۆزه‌خانه‌كانی رووسیا، لێره پارچه و ئامرازه‌كانی شه‌ڕ، له سه‌ده‌كانی 17 و 18 و 19 و جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی پارێزراون.
مارینا ماشكۆڤا، به‌رپرسی به‌شی گه‌شتیاران له مۆزه‌خانه‌ی چه‌ك بە كوردستان24ی گوت: "مێژووی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی له مۆزه‌خانه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پیۆته‌ری مه‌زن، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده لێره ده‌ستكرا به‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆپی ره‌سه‌نی چه‌كه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ماوه‌یه‌كی درێژ مۆزه‌خانه‌كه له چوارچێوه‌ی كارگه‌ی درووستكردنی چه‌كدا بوو له‌شاری توڵا، ئه‌مڕۆ كه‌لوپه‌له‌كان له باڵه‌خانه‌یه‌كی شه‌ش نهۆمی مۆزه‌خانه‌دا نمایش كراون، شێوه‌ی بیناكه له كڵاوی سه‌ربازی جه‌نگاوه‌ری كۆن ده‌چێت و گوزارشته له‌بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه كه چه‌كی سارد و گه‌رم نمایش كراون، له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ده‌ی شازده هه‌تا چه‌كی هاوچه‌رخ و نوێ، لێره ئاسان ده‌تواندرێت مێژووی گه‌شه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌روونی ببینرێت، مۆزه‌خانه‌كه زۆرترین سه‌ردانكه‌ری هه‌یه له پارێزگای توڵا ساڵی رابردوو زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س سه‌ردانیان كردووین، ئێستا به‌هۆی كۆرۆنا رێكاری نوێ گیراونه‌ته به‌ر".
له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا دیارترین ئامرازی جه‌نگی كه پاڕێزراوه شمشێرێكه كه له سه‌ده‌ی 17وه سێ له قه‌یسه‌ره‌كانی رووس به‌كاریان هێناوه، لەوێ سه‌دان پارچه چه‌كی تری گه‌وره و بچوك، بینه‌ران تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كه‌ن.
گەشتیارێك كە سەردانی مۆزەخانەكەی كردووە دەڵێ: "به‌ڕاستی شوێنێكی سه‌رنج راكێشه، ده‌كرێ ته‌نها ته‌ماشای كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان بكه‌یت و گوێ بۆ شاره‌زایان بگریت كه باسی چه‌ك و دیرۆكی دروستبوون و به‌كارهێنانیان ده‌كه‌ن، ده‌كرێت فیلم و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كانی جه‌نگ ته‌ماشا بكه‌یت، لێره قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی چه‌ك به‌رده‌ست خراون، چه‌كی پێش جه‌نگه جیهانیه‌كان و دوای جه‌نگه‌كان نمایش كراون، من وه‌ك كچێك ناتوانم وێنای جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان بكه‌م، بۆ من ئه‌مه میراتێكی كولتوورییه، من ئێره وه‌ك نیشانده‌ری پێشكه‌وتنه‌كانی مرۆڤ ده‌بینم چۆن قۆناغه‌كانی مێژوویی له دروست كردنی چه‌كدا بڕیوه".
جگه له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن، ساڵانه زانكۆكانی ئه‌م شاره بۆ ئاشناكردنی خوێندكارە بیانییه‌كان، چه‌ندین گه‌شتی زانستی بۆ قوتابیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شاری توڵا، له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژوودا ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی بووه، ئه‌مڕۆ كارگه و كۆگای كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كان و مۆزه‌خانه‌ی چه‌ك بوونه‌ته خاسیه‌تی هه‌ره دیاری شاره‌كه، به‌مهۆیه‌شه‌وه ساڵانه زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌ن.