دكتۆرێك لە كەركووك بۆ جاری دووەم تووشی كۆرۆنا دەبێت

ھونەرمەندیشە

K24 - كەركووك

دكتۆرێك لە شاری كەركووك دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند، بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

دوای تووشبوونی لە مانگی رابردوو، دواتر تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە دکتۆر شەماڵ تەها، کە هاوکات هونەرمەندێکی کەرکووکیشە جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، پزیشکانیش ئەو حاڵەتە بە دەگمەن لەقەڵەم دەدەن.

سۆران تەھا، برای دکتۆر شەماڵ هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "دوای چاکبوونەوەی دکتۆر شەماڵ سێ جار پلازمای خوێنی بەخشیووە و بەردەوام لەنێو نەخۆشانی کۆرۆنا بووە و ھاوكاری تووشبووانی كردووە، بەشێکیان لە ماڵەوە سەردانیانی کردووە".

گوتیشی "دكتۆر شەماڵ ئێستا تەندروستی جێگیرە، بەڵام نیشانەکانی تێدایە و پشکنینەکەشی دەرچووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە".

دكتۆر شەماڵ، پێشتر وەك ھونەرمەند بەشداری لە بەرنامەی كۆواری كوردستان24 كردبوو.