پیاوێک لەنێو باخی گشتیی هەڵەبجە خۆی خنکاند

تەمەنی 39 ساڵە و کاسب بووە

K24 - هەڵەبجە

پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەنێو باخی گشتیی هەڵەبجە خۆی خنکاند.

رائید بارزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقانە لە هەڵەبجە و تەمەنی 39 ساڵە و کاسب بووە".

لەپاش گەیشتنی تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هەڵەبجە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. رائید بارزان هەروەها دەڵێ "تائیستا هۆکاری خۆخنکاندنی ئەو هاووڵاتییە ئاشکرا نەبووە".

وێنەی ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە
وێنەی ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە

هـ.ر.