کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سبەی دواخرا
.jpg)
K24 - هەولێر
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بۆ سبەی دوابخرێت.
کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26-7-2020) فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە و بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، یەکێتی لەدوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی داوای کردبوو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 24 کاتژمێر دوابخرێت.
کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان بە هەمان بەرنامەی کار: گفتوگۆکردن لەبارەی سێ پرۆژەیاسا، دەنگدان لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار، سۆران عومەر و خوێندنەوەی چەند راپۆرتێکی لیژنەکانی پەرلەمان بەئامادەبوونی چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان:
دواى راوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێكگه‌یشتنی نێوانیان، بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى راگه‌یه‌نراو.
هـ.ر.