خۆپیشاندان لە چەند شارێكی عێراق دەستیپێكردەوە
K24 - ھەولێر
بەھۆی نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەرێک لە بەغدا کوژرا و 7ی دیکەش برینداربوون.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی شارەکە، لە دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، خۆپیشاندانێکییان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەوە، بەوھۆیەوە خۆپیشاندەرێک لە بەغدا کوژرا و حەوتی دیکەش برینداربوون.
لەبارەی كوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی سەربازی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران کردەوە.
ژمارەیەك لە چالاکوانانی نێو خۆپیشاندانەكان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاریانداوە ئەمڕۆش، درێژە بە ناڕەزایەتییەکان بدەن.