مه‌سرور بارزانی: دایكه عائیشه نموونه‌ی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكه عائیشه، دایكی سێ شه‌هیدی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ناسراو به دایكی شه‌هیدان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، دایكه عائیشه نموونه‌ی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دایکە عائیشە)مان بیست کە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کوردستان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو. پرسە و سەرەخۆشی گەرممان بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ڕادەگەیەنین . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی ودڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27