نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و گەشبینی بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو، نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە.

زیادبوونی هەوڵەکانی حکومەت ئەمەریکا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیوای بە هەستانەوەی بازاڕی نەوت بەخشیووە ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، بەرزبووەوە و گەیشتە 43 دۆلار و 43 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 41 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نێوانی ئەمەریکا و چین روو لە خراپییە و هەڕەشەکانی کۆرۆناش هەر بەردەوامن.