ئامانج ره‌حیم: پڕۆژه‌كانی خانوبه‌ره وه‌به‌رهێنان نین و كۆمپانیا گه‌وره‌كان باجیان لێ وه‌رنه‌گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخستنی باج له میانی به‌شداریكردنی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ر بۆ شه‌فافیه‌ت، بوونی یاسای بودجه‌یه و به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان یاسای وه‌به‌رهێنان خراپ به‌كارهێنراوه و پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون وه‌به‌رهێنان نه‌بوون و كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش به تایبه‌تی كۆمپانیاكانی نه‌وت هیچ باجێكیان لێ وه‌رنه‌گیراوه.
پوخته‌ی وته‌كانی ئامانج ره‌حیم
به‌داخه‌وه له 2013ه‌وه تا ئێستا ئێمه یاسای بودجه‌مان نه‌بووه. تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بوونی یاسای بودجه‌ی هه‌رێمه كه كێشه‌ی شه‌فافییه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌مان هه‌بێت ئێوه ئاگاداری ورده‌كاری داهات و خه‌رجی ده‌بن. له یاسای بودجه‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورتهێنان ده‌كات، ئه‌ویش به قه‌رز ده‌كرێت، واته ده‌بێت قه‌رزه‌كانی هه‌رێم به یاسا ده‌بێت بكرێت.
له یاسای بودجه‌ی عێراقدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، داهاتی نه‌وت چه‌نده، ئینجا به پاشكۆیه‌ك له خشته‌یه‌كدا سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كان روونكراونه‌ته‌وه. دواتر باسی له خه‌رجی ده‌كات. له نێوان داهات و خه‌رجی باسی كورتهێنان ده‌كات. یاساكه روونیده‌كاته‌وه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌شێكی چاره‌سه‌ره‌كه به قه‌رز ده‌بێت. كه‌واته ده‌بێت قه‌رزه‌كانی هه‌رێم هاوپێچی یاسای بودجه بن. هه‌روه‌ها شتێكی دیكه هه‌یه كه زۆر گرنگه له باره‌ی میلاكه‌وه، یاسای بودجه‌ی عێراق، خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به میلاك هه‌یه، پێت ده‌ڵێت له پله‌ی 11 تا پله یه‌ك و پله تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق چه‌ندن. مووچه خۆر ده‌بێت سێ شتی هه‌بێت: یه‌كه‌م: ده‌بێت ناونیشانی وه‌زیفی. دووم: پله‌ی وه‌زیفی و سێیه‌م "ته‌خسیسی مالی" هه‌بێت. هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت له بودجه هه‌بن.
له كارنامه‌دا كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ڵێت كارده‌كه‌ین بۆ بوونی یاسای بودجه. ئێستا گله‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، حكومه‌ت به بێ یاسای بودجه پاره خه‌رج ده‌كات و پاره خه‌رجكردنیش ده‌بێت به گوێره‌ی یاسا بێت.
له باره‌ی باجه‌وه، لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به پرسی باج به سه‌رۆكایه‌تی به‌نده، كارمان كرد، ئێمه سێ مانگ كارمان كرد. له 1ی ته‌مموز پێشنیازه‌كانی خۆمان برده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌سند كران. ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت گه‌وره باجده‌ران و پڕۆژه گه‌وره‌كان و باجده‌ره گه‌وره‌كان باج ناده‌ن. له پێشی هه‌موویانه‌وه كۆمپانیاكانی نه‌وت. له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 28ی ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێت: سه‌پاندن و لێخۆشبوو‌ن و هه‌مواركردنی باج ته‌نیا و ته‌نیا به یاسا ده‌كرێت. واته ده‌بێت له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. ئێمه چوارچێوه‌ی یاساییمان بۆ باجی كۆمپانیاكانی نه‌وت، یاسای نه‌وت و گازی ژماره 22ی ساڵی 2007 و مادده‌ی 40ی یاساكه ده‌ڵێت: به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی رێپێدراو و هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌كانی نه‌وت هه‌بێت پێویسته باج بخاته ئه‌ستۆی خۆیان و بۆیه ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایانه باج بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به ناوی گرێبه‌ستی هاوبه‌شی له كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهانی كراوون. نابێت بڕیاری سوڵتانی فه‌رز بكه‌ی له‌سه‌ریان. له گرێبه‌سته‌كان خاڵێك هه‌یه له باره‌ی مه‌رجی دانووستان له‌سه‌ر مه‌رجی دارایی و ئه‌وان هاتوونه‌ته پێشه‌وه و وه‌ك سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه یاسای نه‌وت و گاز جێبه‌جێ بكرێت.
جۆرێك كۆمپانیای لۆكاڵی هه‌ن، وه‌ك كۆمپانیای دی ئێن ئۆ و شیڤرۆن كه هاتوون، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای لۆكاڵی خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. وه‌ك كۆمپانیای سكویریتی و پارێزه‌رایه‌تی. ئه‌مانه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵیان نییه. ئه‌م كۆمپانیایانه 822 كۆمپانیای خزمه‌تگوزارین و كاریان كردووه و ده‌بێت له ژێر یاسای هه‌رێمی كوردستان بن و باج بده‌ن.
خاڵێكی دیكه كه ئاسته‌نگ بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت باج وه‌ربگیرێت. به‌داخه‌وه به گۆتره‌كاری باج وه‌رگیراوه له فه‌رمانگه‌ی باج. ئێستا دوو په‌یڕه‌و ده‌رچووه. له‌مه‌ودوا پشت به ده‌فته‌ری بازرگانی ده‌به‌سترێت. به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو پڕۆژانه‌ی هه‌بوون، یان ده‌خلی كه‌مبووه، باجی كه‌مبووه. له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌فته‌ری تجاری راسته‌قینه‌ی باجده‌ر باج وه‌رده‌گیرێت.
پیشه‌كان هه‌موو باجیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له كۆمپانیا گه‌وره‌كان وه‌رناگیرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆمپانیا گه‌وره‌كان بكرێت، ئێمه هه‌ندێكمان هه‌ڵبژاردوون، له‌وانه بانك و كۆمپانیاكانی چیمه‌نتۆ و نه‌وت و كارگه‌ی ئاسن و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به مۆبایل و ئینته‌رنێت. بۆ مه‌سه‌له‌ی مۆبایل، په‌یوه‌ته به ده‌سته‌ی میدیا و گه‌یاندن. ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی ئینته‌رنێتیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ست نین، به به‌غداوه. بۆیه ئه‌بێت به گوێره‌ی یاسا باجیان له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.
دوای جه‌ژن هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان دێته به‌رده‌ستتان، ده‌رفه‌ته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له دوای 2006ه‌وه كراوون ئێوه رێكی بخه‌نه‌وه به تایبه‌تی باج. له جێبه‌جێكردن ئه‌و یاسایه هه‌ڵه‌ی هه‌یه. به رای به‌نده پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون وه‌به‌رهێنان نه‌بوو، چونكه:
* زه‌وی به به‌لاش وه‌ربگرێت
* له كڕیار پاره وه‌ربگرێت
* حكومه‌ت پاره‌ی بداتێ له سندوقی نیشته‌جێبوون
* 10 ساڵ لێخۆشبوونی بۆ بكات بۆ باج
* هه‌رچی كه‌لوپه‌لیش ده‌هێنێت باجی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرێت.
ئه‌مه له كوێ وه‌به‌رهێنانه؟ وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌یه پاره‌ی صعب له ده‌ره‌وه بهێنرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها كارمان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی كانزایی كردووه. هه‌وڵمانداوه هه‌ڵه‌كانی كه‌رتی نه‌وت دووباره نه‌كه‌ینه‌وه. ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تازه‌ی داهات بۆ حكومه‌ت. ئه‌م وڵاته زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكان. هه‌م فلزی و نا فلزییه‌كان. كۆمپانیای بیانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بێن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له كه‌رتی نه‌وت بوون نابێت له وه‌به‌رهێنانی كانزایی دووباره بكرێنه‌وه.
خاڵێكی دیكه یاسای وه‌به‌رهێنان خراپ به‌كارده‌هێنرێت. خه‌ڵك هه‌یه دوای 10 ساڵ هێشتا به ناوی پڕۆژه‌كه‌ی كه‌لوپه‌ل به بێ باج ده‌هێنێت. له وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌م پرسه درووست كراوه. پێی ده‌وترێت فه‌رمانگه‌ی گه‌وره باجده‌ران. ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌كی بچووكی هه‌یه له بازار، ساڵانه باجی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو پڕۆژه گه‌وره‌یه هه‌یه باجیان لێ وه‌رناگیرێت.