ئەمڕۆ لە ریزبەندیی 10 گەرمترین شوێنی جیهان، شەشیان لە عێراقن

ناوچەكانی دیكە دەكەونە 3 وڵات

 K24 - هەولێر

لە عێراق گەرمایەکی ئەوەندە بەتینە، کە تەنانەت ئێوارانیش لە 50 پلەی سیلیزییەوە نزیکە و لە ریزبەندیی 10 گەرمترین شوێنی جیهان، ئەمڕۆ شەشیان لە عێراق بوون.

پێگەی ئەلیكترۆنیی "Eldoradoweather"ـی جیهانی تایبەت بە چاودێریکردنی پلەكانی گەرما، خشتەیەكی ئەو ناوچانەی بڵاوكردەوە، كە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمایان لێ تۆمارکراوە لەسەر ئاستی جیهان؛ شەشیان لە عێراقن و ئەوانەی دیکە لە ئەفغانستان، كوەیت و ئێرانن.

بەپێی ریزبەندییەکەی ئەو پێگە ئەلیکترۆنییە، ناوچە هەرە گەرمەکانی عراق پێکهاتوون لە: عەمارە، ناسرییە، قەزای عەلی ئەلغەربی، ناوچەی فڕۆكەخانەی بەسرە، كەربەلا، نەجەف و بەغدا.

پێشتریش دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دۆخی كەشوهەوای لە سەرانسەری عێراق بڵاوكردبووەوە و رایگەیاندبوو "ئەمڕۆ پلەكانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێك هەور لە دوو ناوچە".

H.B