نرخی نەوت بە جێگیریی مایەوە

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

ئەگەر چی دوێنێ سێشەممە، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک نرخەکەی بەرزبووەوە ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

نرخی یەک بەرمیلی نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش 41 دۆلار و شەش سەنتە.

لە ئەمەریکا رۆژانە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەی ئەوروپا و ئاسیاش، ئەگەر دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هەیە، ئەمەش بووەتە رێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی خواست.

هەروەها جەنگی ئابووری رووسیا و سعوودییەش، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

 Reuters