ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دەخرێتەڕوو

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر لە پەرلەمان تاوتوێ کران.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:30ـی ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستپێدەکات، تێیدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بەپێی راگەیەنەدراوەکە پێکهاتوون لە:

• دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

پەرلەمانی کوردستان 27 و 28ـی 7-2020 لەبارەی چەند تەوەرێک لەوانە: دۆخی ناوچە سنوورییەکان، دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، هەروەها دۆخی تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە ئامادەبوونی وەزیرەکانی حکومەت کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوانەدا، راپۆرتی لیژنەکانی حکومەت سەبارەت بەو تەوەرانە خرانەڕوو و وەزیرەکان وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.

 

هـ.ر.