پزیشکی هەژارانی میسر.. ئەو پیاوەی تەنیا رۆژی مردنی نەچووە دەوام

سەرەڕای کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک نوێژیان لەسەر تەرمەکەی کرد

K24 - هەولێر

پزیشکی هەژاران لە میسر، دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. دکتۆر محەممەد مەشالی بەوە ناسرابوو هەمیشە لەخزمەت هەژارانە.

دکتۆر محەمەد مەشالی بەهۆی ئەوەی زۆر یارمەتیی نەخۆشە هەژارەکانی داوە و بێبەرامبەر پشکنینی بۆ کردوون، تەنانەت هەوڵیداوە بێبەرامبەر دەرمانیشیان بۆ دابینبکات، لە وڵاتی میسر بە ناوی پزیشکی هەژاران بەناوبانگ بوو، بۆیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە وێنەی و باسی ئەو.

بەوێنە.. پزیشکی هەژاران کێیە؟

دکتۆر محەمەد مەشالی لە ساڵی 1967 کۆلێژی پزیشکیی تەواوکردووە و پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناو و منداڵان بوو
دکتۆر محەمەد مەشالی لە ساڵی 1967 کۆلێژی پزیشکیی تەواوکردووە و پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناو و منداڵان بوو
لە چاوپێکەوتنێکدا گوتوویەتی
لە چاوپێکەوتنێکدا گوتوویەتی "بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستی و دارایی هەژاران لەدوای دەرچوونم لە زانکۆ، نەزرم لەخۆم گرت ببمە پزیشکی هەژاران"
سەرەڕای کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک نوێژیان لەسەر تەرمی پزیشکەکە کرد
سەرەڕای کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک نوێژیان لەسەر تەرمی پزیشکەکە کرد
ئوسامە مەشالی، برای ئەو پزیشکە دەڵێ: پزیشکی هەژاران لەماوەی کارکردنیدا یەک رۆژیش لە کارەکەی دانەبڕاوە، تەنانەت لە بۆنەکانیشدا. تاکە رۆژ کە نەچووە بۆ کارەکەی، رۆژی مردنی بوو.
ئوسامە مەشالی، برای ئەو پزیشکە دەڵێ: پزیشکی هەژاران لەماوەی کارکردنیدا یەک رۆژیش لە کارەکەی دانەبڕاوە، تەنانەت لە بۆنەکانیشدا. تاکە رۆژ کە نەچووە بۆ کارەکەی، رۆژی مردنی بوو.
  لەدوای مردنی، نۆرینگەکەی دادەخرێت و شوێنگرەوەی نییە، چونکە هەرسێ کوڕی ئەندازیارن.
لەدوای مردنی، نۆرینگەکەی دادەخرێت و شوێنگرەوەی نییە، چونکە هەرسێ کوڕی ئەندازیارن.

هـ.ر.