دەمامك دەبێتە بەشێك لە كولتووری گەلان
K24 - ھەولێر
بەكارھێنانی دەمامك خەریكە لە چەند وڵاتێك دەبێتە كولتوور و لەگەڵ نەریتەكانی گەلان تێكەڵ دەبێت. ھیندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی دەمامك بە نەخش و نیگارێك دروست دەكات، كە لەگەڵ جلوبەرگی وڵاتەكەی بگونجێنێت. بەشێوەیەك نقێم (قاش) و نەخش لەسەر دەمامكەكان دەنەخشێندرێ. كەمترین نرخی ھەر دەمامكێكیش دوو دۆلاری ئەمەریكییە.
دروستکردنى دەمامک و پێشکەوتنەکان لە شێوازو جۆرى جیاوازی سەرنجراکێش، خەریكە هێدى هێدى تێكەڵی كولتووری وڵاتانى جیهان. هیندستان کە بە كولتووری پۆشاکە رەنگا و رەنگ و خشڵە بریسکەدارەکان دەناسرێتەوە لە دروستکردنى دەمامکەکانیش دا ئەو شێوازە رەنگى داوەتەوە و لەگەڵ پۆشاکى خانمان گونجاندویانە، رازاندنەوەى ئەو دەمامکانە بە قوماشى رەنگاو رەنگ و چەندین خشڵ و مووروى بریقەدار سەرنجى خانمانى بۆ بەکارهێنانى راکێشاوە. بازرگانان و کەسانى دەسترەنگین بەهرەکانیان لە دروستکردنى دەمامکەکان دەنەخشێنن، چونکە پێیان وایە جگە لە قازانجى دارایى دەبێتە هۆى هاندانى هاووڵاتییان لە بەکارهێنانى دەمامک دا.
بەڕێوەبەری یەكێك لە كارگەكانی دەمامك لە ھیندستان دەڵێ: "ھۆكاری ئەوەی وایكرد ئێمە دووبارە دەستبکەینەوە بە دروست کردنى دەمامکەکان لەسەر شێوازێکى جیاواز، ئەو رێنماییە نوێیانەى حکومەت بوو بۆ هاووڵاتییان، لە بەکارهێنانى دەمامک بۆ خۆپارێزى. بەکارهێنانى خشڵ و نقێەمەكانیش، بۆ زیاتر هاندانى هاووڵاتییانە تا دانانى ئەڵماس و بەردى بە نرخ ئەگەر کڕیارەکانمان داواى بکەن".
ئەو دەمامکانەى لە کارگەكە دروست دەکرێن، کەمترین نرخیان 2 دۆلارى ئەمەریکییە و گرانترینیشیان کە بە ئەڵماسى گرانبەها دەرازێنرێنەوە دەگاتە 5 هەزار دۆلار، بە وتەى بەرهەمهێنەرانیش بەکارهێنانى دەماکەکان و گونجاندنیان لەگەڵ پۆشاکى بۆنەکان لاى خانمان گرنگە.
هەرچەندە بەکارهێنانى دەمامک لە جیهان بە تاکە چەکى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دادەنرێت، بەڵام لەلایەکى دیکەشەوە بازاڕى بازرگانانى گەرمکردووە و هاوکاتیش بووەتە مۆدێل و دەرخستنى كولتوور گەلانى جیهان.