كه‌مته‌رخه‌م بووین
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، رایگه‌یاند، به‌دبه‌ختانه ئێمه زوو سه‌ڵاوات له دیداری خه‌ڵك ده‌ده‌ین و پێمان وایه كه‌سێك رۆیشت و یه‌كێكی نوێ هات، ئیتر باشه. مسته‌فا كازمی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له گفتوگۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ پیلانگێڕی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شدار بووه. گوتیشی: ده‌بێت گله‌یی له خۆمان بكه‌ین، له به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی كشتوكاڵه‌وه تا سه‌رۆك كۆمار كه‌مته‌رخه‌م بووین. نه‌مانتوانی بڕیارێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره كۆتایی پێ بهێنین و به‌دیلی بۆ بدۆزینه‌وه. نه‌مانتوانی هیچ چاره‌سه‌رێكی یاسایی بۆ كێشه‌ی زه‌وی و زاری جوتیارانی كورد بدۆزینه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا عه‌ره‌ب هاتوون داوای 40 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو له جوتیارانی ناوچه‌ی پردێ ده‌كه‌ن، گوایه جوتیارانی كورد زه‌وی ئه‌وانیان چاندووه و به‌رهه‌میان خواردوون.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی "كوردستان24"، حاكم فه‌رهاد ره‌سوڵ، بێژه‌ری "كوردستان24" گفتوگۆیه‌كی هه‌واڵی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، ئه‌نجامدا.
ده‌قی گفتوگۆكه:
پێشه‌كی حاكم فه‌رهاد ره‌سوڵ:
ئه‌گه‌ر له‌وه گه‌ڕێین و نه‌چینه قوڵایی مێژووه‌وه، كه عه‌ره‌ب له حیجازه‌وه 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتوون. ئه‌م ناوچانه‌یان هه‌مووی راماڵیوه و داگیركردووه و ته‌عریبیان كردووه. ته‌نیا باسی 100 ساڵی رابردوو بكه‌ین، كه حكومی عێراق به ده‌ست سوننه‌وه بووه، ئه‌وه‌ی كردوویانه، كردوویانه. له ئه‌نفال، له ته‌عریب و كیمیاییباران و دواییش كه نه‌مان، شیعه هاتن، ئه‌و شیعانه‌ی كه سه‌رانیان هه‌ر له كوردستان بوون. ئێستا ئه‌گه‌ر توند بیانگوشی نان و ئاوی كوردستانیان لێ دێته‌ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه، خه‌ریكی ته‌عریبن. ئه‌وه‌تا به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه، به به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا، كه خۆی به سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانێت، به به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جیهانی ئیسلامی به ئاشكرا عه‌ره‌ب به دشداشه و عه‌گاله‌وه له ناسریه، عه‌ماره، كوت، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه، به ئاڵای سه‌وز و سووره‌وه به پشتیوانی هێزه‌كانی عێراق، به حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق، دێن و زه‌وی جوتیارانی كورد داگیرده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه له‌م جه‌ژنه‌دا، په‌لاماری ناوچه كوردستانییه‌كانیان دا، ئاخۆ هیچ ئومێدێك ماوه به پێكه‌وه ژیان له عێراقدا؟ ئه‌رێ به‌راست ئه‌مه عێراقی فیدراڵییه، یان عێراقی ته‌عریب و به شیعه كردنه؟
پرسیار: ئه‌م په‌لاماره ته‌عریبه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م جه‌ژنه‌دا روویدا، ده‌مه‌وێت بپرسم هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
محه‌ممه‌د خورشید: به‌داخه‌وه، دانیشتوانی كوردستانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، جه‌ژنیشیان لێ تاڵ ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ كه‌ركووكییه‌كان نیگه‌ران بوون. هه‌موو كوردستانییه‌ك تووڕه‌بووه. ئه‌م عێراقه عێراقێكی ناچارییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌گه‌رنا هیچ جۆره ئه‌مانه‌ت و خۆپارێزیی و نه‌ته‌وه‌پارێزییه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌ماوه.
له به‌غدا ته‌نیا ده‌موچاوه‌كان ده‌گۆڕێن و سیستم ده‌گۆڕێت، به‌ڵام هێشتا فكر و عه‌قیده نه‌گۆڕاوه. نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه ده‌یه‌وێت باڵا ده‌ست بێت. ئه‌وانی دیكه بچه‌وسێنێته‌وه. ئێستا دوو نه‌ته‌وه‌ی دیكه له عێراق زیاد بوون، ئه‌وانیش شیعه و سوننه‌ن.
ئێستا دوو مه‌زهه‌بی جیاواز نین، به‌ڵكو دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن. له سۆشیال میدیا بینیمان چۆن ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و منداڵه عه‌ره‌به له به‌غدا. ئه‌مه نموونه‌ی دیاری ئه‌و سته‌مه‌یه له عێراق هه‌یه.
له مه‌سه‌له‌ی ته‌عریب، ده‌بێت باسی ئه‌وه بكه‌ین، ئێمه له ته‌مه‌نی 60 ساڵی ته‌عریبی رێكخراو نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌عریب له 1961 ده‌ستیپێكردبێت، ئێستا له ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامه له به‌رگری و ئه‌وان به دیموكراتییه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌عریبی كۆن ته‌عریبی نوێ بكه‌ن.
پرسیا: سه‌رۆك كۆمار كورده و 60 په‌رله‌مانتاری كورد هه‌یه، جگه له وه‌زیر و گزیر و به‌گله‌ر و ئاغاواتی كورد كه له‌وێن، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ناكرێت ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و ئیتر ده‌ستهه‌ڵبگرین له‌و برایه‌تییه درۆزنانه‌ییه‌ی هه‌یه له عێراقدا؟
محه‌ممه‌د خورشید: ره‌نگه بوترێت ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ده‌ست له به‌غدا به‌ربده‌ین، چونكه ئه‌زموونی تاڵی ناته‌بایی و خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر، كه ئه‌زموونێكی تاڵ بوو، چونكه ئه‌و كاته‌ی كورد بڕیاری دا هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بنێت و به دنیا بڵێت ده‌مه‌وێت كیانێكم هه‌بێت تێیدا نه‌چه‌وسێمه‌وه، بینیمان چیی روویدا؟ ئه‌م سه‌رۆك كۆمار و ئاغا و گزیر و نازناوانه‌ی كه باست كرد، ئایا هیچ كامیان به‌ده‌نگ دێن و كاریان كرد، له 2003ه‌وه عێراقێكی نوێ درووست بووه.
له 2005 به دواوه ده‌ستوورێكی فیدراڵی هه‌یه، له رووی ناوه‌ڕۆك و ماف و ئازادییه‌كان یه‌كێكه له جوانترین ده‌ستووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئێمه چیمان كردووه؟
به راستی ده‌بێت گله‌یی له خۆمان بكه‌ین، له به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی كشتوكاڵیی له‌و ناوچانه تا سه‌رۆك كۆمار كه‌مته‌رخه‌م بووین.
نه‌مانتوانی بڕیارێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره كۆتایی پێ بهێنین. به‌دیلی بۆ بدۆزینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێك نه‌یه‌ت به گرێبه‌ستێكی سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عس بۆی كراوه، گرێبه‌ستێكی كشتوكاڵییه و بێته سه‌ر زه‌وی تاپۆی كوردی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه و بڵێت ئه‌م زه‌وییه هی منه. تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
گرفتی پێدانی زه‌وی كورد به گرێبه‌ست به عه‌ره‌بی ناڕه‌سه‌ن چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، سه‌د ساڵی دیكه ئه‌و گرفته هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م گرفته ته‌نیا له ناوچه‌ی داقووق، دوز، سه‌رگه‌ڕان نییه، ئێمه له ناوچه‌ی دوبز زۆر به جدی ئه‌و بابه‌ته‌مان بینی، چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی قوربان، له نێوان پردێ و كه‌ركووك، كه ناوچه‌یه‌كی سه‌د له سه‌د كوردییه، ئه‌و عه‌ره‌بانه هاتوونه‌ته ئه‌وێ و داوا ده‌كه‌ن، له جوتیارانی ناوچه‌كه، هه‌ر یه‌كه به‌رامبه‌ر به‌و چه‌ند ساڵه‌ی زه‌وی ئه‌وانیان چاندووه، داوای 40 ملیۆن دینار ده‌كه‌ن. پارێزه‌ریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه و له پاڵ پردێ و سنووری هه‌ولێر داوای ئه‌و پاره‌یه له ئێمه ده‌كه‌ن.
پرسیار: ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراق، له سه‌رده‌می كازمی، ره‌نگه زۆرمان سه‌ڵاوات له دیداری ئه‌و دابێت، ئه‌م هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌ی عێراق، به به‌رچاویانه‌وه عه‌ره‌ب دێنن و ته‌عریبیان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه چیمان پێ ده‌ڵێت؟
محه‌ممه‌د خورشید: به‌دبه‌ختانه ئێمه زوو سه‌ڵاوات له دیداری خه‌ڵك ده‌ده‌ین. پێمان وایه كه‌سێكی نوێ هات و یه‌كێك رۆیشت، نوێیه‌كه باشه. فكر له عێراق نه‌گۆڕاوه. هه‌مان فكری رابردووه، له كه‌ناڵی ئێوه‌وه باسی كازمی كرا، وتم زۆر زووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به باڵاییدا بڵێین، خۆی كه‌سێكی میدیایی و هه‌واڵگری بووه. ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، كازمی یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌و گفتوگانه بوو، كه له نێوان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه جێبه‌جێ بكرێت. كازمیش واقیعێكی ناچاری بووه. زۆر زووبوو بۆ پیاهه‌ڵدانی.
ئێمه ده‌بێت راستگۆیانه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد، مانای ئه‌وه نییه، دانی پێدا بنێن، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم به ناچاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه ده‌كات، مانای ئه‌وه نییه، دان به‌وه‌دا بنێت، كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست چووه نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و كاته‌ی كورد باڵا ده‌ست بوو له‌و ناوچانه، به راستی كه‌مته‌رخه‌م بووین له چاره‌سه‌ری یاسایی ئه‌و ناوچانه، نه‌ك چاره‌سه‌ری واقیعیانه.
پرسیار: جیاوازی چییه له نێوان مالكی، عه‌بادی، كازمی و سه‌دام حوسێن، سێیه‌كه‌یان پاشگری (ی)یان پێوه‌یه، سه‌دام نه‌یبوو، هه‌رچه‌ند ئه‌ویش تكریتی بوو؟
محه‌ممه‌د خورشید: جیاوازییه‌كه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه سه‌دام مردووه و ئه‌مان زیندوون. ئه‌گه‌رنا هه‌مان شته. داوا ده‌كه‌م كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غدا، چ له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار، تۆپه‌كه نه‌خه‌نه به‌ر پێی ئه‌وی دیكه‌یان و یه‌كێك بڵێ ئه‌وه یاسایه و ده‌بێت له په‌رله‌مان بێت و ئه‌وان بڵێن ئه‌وه بڕیاری حكومه‌ته و لای حكومه‌ته. یان سه‌رۆك كۆمار بڵێت، ئه‌وه بابه‌تی وردن!
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته پرسی خاك بخاته ئه‌جێندای دانووستانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تێكمان هه‌یه، تا ئێستا هیچ په‌یامێكی نه‌بووه، لانیكه‌م من نه‌مبینیوه له میدیادا، كه حكومه‌تی هه‌رێم هاتبێته جواب له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ له نزیك حه‌فته‌غار روویداوه.
حزبه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێویسته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنبڕانه بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
ئێستا ناوچه‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیدایه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كه‌ركووك فرۆشرا، ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌ره‌بی باڵاده‌سته، خۆ نابێت گرفتی خاكیش هه‌بێت و جوتیارانی كورد خاكیان به‌جێبهێڵن، ئه‌گینا من دڵنیام رۆژێك له رۆژان له بازگه‌ی شێراوه و بانی مه‌قانیش عه‌ره‌ب دێت و ده‌ڵێت ئه‌م ناوچه‌یه، دراوه به ئێمه و ده‌بێت هه‌قه‌كه‌مان بده‌نه‌وه.