وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 9 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 334 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای له توێی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 159ی رۆژانه‌ی خۆیدا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، 73 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون و له 24 كاتژمێری رابردووش‌دا 2 هه‌زار و 928 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراون و زۆرترین پشكنین له هه‌ولێر بووه و له‌و ژماره‌یه، 1282 پشكنینیان له هه‌ولێر و 311 پشكنین له سلێمانی و 71یان له گه‌رمیان بوون و 1264 پشكنینیش له دهۆك ئه‌نجامدراوون و له هه‌ڵه‌بجه هیچ پشكنینێك نه‌كراوه.
له باره‌ی تووشبووانه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، 334 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، كه زۆرترینیان له هه‌ولێر بوونه و ژماره‌یان 207 كه‌سه، له پله‌ی دووه‌میشدا دهۆك به 77 حاڵه‌ت دێت و پاشان له پله‌ی سێیه‌مدا سلێمانی به 33 حاڵه‌ت و گه‌رمیان له پله‌ی چواره‌مدا به 17 حاڵه‌ت دێت و هیچ تووشبوویه‌ك له هه‌ڵه‌بجه تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌گه‌رچی هیچ پشكنینێك له هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه و هیچ حاڵه‌تێكی نوێ تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام له 24 كاتژمێری رابردوودا 10 كه‌س له‌و پارێزگایه چاكبوونه‌ته‌وه و كۆی گشتی چاكبوونه‌وه له هه‌رێم 122 كه‌سه، كه زۆرترینیان له هه‌ولێره و ژماره‌یان 77 كه‌سه و له گه‌رمیان 26 و له دهۆكیش 9 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ئاماری چاكبوونه‌وه‌ی سلێمانیش رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ولێر ئه‌گه‌رچی له تووشبوون زۆرترین حاڵه‌تی له 24 كاتژمێردا هه‌بووه، به‌ڵام له مردن‌دا سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌مه به 4 حاڵه‌ت و دهۆك پله‌ی دووه‌مه به 3 حاڵه‌ت و هه‌ولێریش ته‌نیا 2 حاڵه‌تی مردنی تێدا تۆمار كراوه.
ئاماری گشتیی به‌م جۆره‌یه:
* كه‌ره‌نتین: 21157
* پشكنین: 207944
* تووشبوون: 14468
* چاكبوونه‌وه: 9299
* مانه‌وه له نه‌خۆشخانه: 4609
* مردن: 560