پارێزگاری دهۆك: له باره‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌تروشی، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه له دهۆك روویدا و به بۆنه‌ی كۆتایهاتنی كۆرۆنا ته‌قه‌ی خۆشی كرا، "هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك بوو، ناكرێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر خه‌ڵكی دهۆك حساب بكرێت و كاری زۆر گه‌وره له دهۆك كراوون و هه‌ر بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدرێت پێویسته به دادپه‌روه‌رانه بێت".
شه‌وی (22-23ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) به هۆی نه‌مانی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنا له دهۆك، به چه‌كی سووك و مامناوه‌ند ته‌قه‌ی خۆشی به ئاسماندا كرا و به هۆی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه، 13 هاووڵاتی بریندار بوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (23ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، پارێزگاری دهۆك له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه كۆنفرانسێكی میدیایی ئه‌نجامدا، له‌و میانه‌یه‌دا، فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتی: "ئێمه به‌شێكین له حكومه‌تی هه‌رێم و دهۆك به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بڕیارێك بدرێت ئێمه پابه‌ند ده‌بین پێیه‌وه. له هه‌ندێك شوێن ئاسانكاری كراوه و ره‌نگه له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ده‌رچووبێت، بۆیه ئێمه‌ش به پێویستمان زانی هه‌ندێك رێكاری ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بگرینه به‌ر".
له باره‌ی ته‌قه‌ی خۆشی له دهۆك، پارێزگاری شاره‌كه گوتی: "وه‌كو ئیداره‌ی پارێزگا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین، شتێك بوو چوو".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون، زۆربه‌یان برینیان سووك بوو، كه‌سیان له نه‌خۆشخانه نه‌ماوه‌ته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵ".
فه‌رهاد ئه‌تروشی داوای لێبوردنیشی كرد و گوتی: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌و كه‌سانه‌ی بریندار بوون و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌وزایه نه‌بوون، شتێك بوو روویدا، داوای لێبوردن ده‌كه‌م و ئه‌و كه‌سانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكه‌ن و وێنه‌یه‌كی ناشیرینیان پیشانداوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فه‌رهاد ئه‌تروشی باسی له به‌داداچوونی حكومه‌ت بۆ ئه‌و رووداوه كرد و گوتی: "ئێمه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرین، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كرا و نابێت دووباره ببێته‌وه. هه‌ر بڕیارێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بیدات، ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام پێویسته دادپه‌روه‌رانه بێت، كاری گه‌وره له دهۆك كراوون و ناكرێت هه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر خه‌ڵكی دهۆك حساب بكرێت".
پارێزگاری دهۆك دووپاتیشیكرده‌وه، كه ناكرێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسێكدا كه به چاو نابینرێت رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ری تۆماركردنی حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ر كاتێكدا له ئارادایه. گرنگترین شت، خۆپارێزییه. پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
هاوكات دوێنێ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تۆماركردنی حاڵه‌تێكی تووشبوون به كۆرۆنای له دهۆك راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، تووشبووه‌كه پیاوێكی 46 ساڵه و پیشه‌ی پزیشكه و دانیشتووی دهۆكه.