له هه‌رێمی كوردستان 14 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 348 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان، له توێی راگه‌یه‌ندراوی ژماره 160ی رۆژانه‌ی خۆیدا، بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ئاماره‌كه 14 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 348 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، ژماره‌كان به‌م جۆره‌یه:
- كه‌ره‌نتین: 30 كه‌سی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون.
- پشكنین: 3 هه‌زار و 170 پشكنین ئه‌نجامدراوون. زۆربه‌یان له هه‌ولێر بوون و 1413 پشكنین كراوون و له سلێمانی 346 و له گه‌رمیان 136 و له دهۆك 1275 پشكنین ئه‌نجامدراوون و هاوشێوه‌ی دوێنێ هیچ پشكنینێك له هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه.
- تووشبوون: 348 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 244 كه‌سیان له هه‌ولێر بوون. له سلێمانی 19 تووشبوو و له گه‌رمیان 25 و له دهۆك 60 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و له هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی نوێ ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
- چاكبوونه‌وه: به گشتی 114 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 82یان له هه‌ولێر و 27یان له گه‌رمیان و 5یان له دهۆكن و ئاماری سلێمانی هاوشێوه‌ی دوێنێ رانه‌گه‌یه‌ندراوه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی چاكبوونه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
- مردن به كۆرۆنا: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوه، كه 6یان له سلێمانی و 5 له هه‌ولێر و 2 له گه‌رمیان و یه‌ك كه‌سیشیان له دهۆك بووه.
ئاماری گشتی له هه‌رێم به‌م جۆره‌یه:
كه‌ره‌نتین: 21187
پشكنین: 211114
تووشبوون: 14816
چاكبوونه‌وه: 9413
مانه‌وه له نه‌خۆشخانه: 4829
مردن: 574