تێلیگرافی بریتانی: حزبوڵڵای لوبنانی راھێنان بە لەشكرێكی ئەلیكترۆنی دەكات

به‌شێكیان له‌ عێراقن

K24- ھەولێر

رۆژنامەی تێلیگرافی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌، حزبوڵڵای لوبنانی راھێنانی بە "لەشكرێكی ئەلیكترۆنی" كردووە، كە بە ھەزاران چالاكوانانی بواری میدیای كۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت و خەڵكی وڵاتانی جیاوازن و كەسانی عێراقی، سعوودی و بەحرێنیشی تێدا ھەیە.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكی درێژدا نووسیویه‌تی: حزبوڵڵا بە پشتیوانی ئێران ھەوڵی درووستكردنی "لەشكرێكی ئەلیكترۆنی" لە سەرانسەری ناوچەكە دەدات.

بەپێی راپۆرته‌كه‌ چالاكوانانی عێراق، سعودیە، بەحرێن و سووریا بەشداریان لەو خولانەدا كردووە بۆ درووستكردنی ئەو "لەشكرە ئەلیكترۆن"ییە.

راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، حزبوڵڵای لوبنانی مەشق و راھێنان بە ھەزاران چالاكوانانی رەگەزنامە و نەتەوە جیاواز دەكات لەسەر بەكارھێنانی ئامرازەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی، بۆ ھاوكاریكردن لە بڵاوكردنەوەی پەیجی وەھمی لە له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ سه‌رجه‌م ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

ھەر بەپێی راپۆرته‌كه‌، ئەو خولانە لە باڵەخانەیەكی سێ نھۆمیدا لە گەڕەكێكی باشووری بەیرووت ئەنجام دەدرێن.

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنان له‌ كاتی نمایشێكی سه‌ربازیدا
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنان له‌ كاتی نمایشێكی سه‌ربازیدا

بەپێی راپۆرتەكە، یەكێك لە شێوازەكانی باو، كە ئەو لەشكرە ئەلیكترۆنییە بەكاریدەھێنێت، درووستكرنی تۆڕی گەورەیە. لە پەیجی ساختەدا نامە و كۆمێنت دەنووسن و بەشداری بڵاوكراوەكانی یەكتر دەكەن.

شرۆڤەكارەكان دەڵێن: ئەم خولانە ھەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا بەدیار دەخات. ئەو رێگا ناڕەوایانەش پێشان دەدات، كە دەیانگرێتەبەر لە بڵاوكردنەوەی ئایدۆلۆجیاكەی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو ناوچەیەی، كە دابەشبوونی تێدا لە زیادبوون دایە.

راپۆرتەكە ئاماژەی كردووە، كردەوە مەشقییە دیجیتاڵییه‌كانی حزبوڵڵا، زیاتر لە 20 چاوپێكەوتن لەگەڵ سیاسی و شرۆڤەكار وكەسانی تایبەتمەند لە بواری ئامرازەكانی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی، ئەندامێكی یەكەی كردەوە دەروونییە سەربازییەكانی عێراقی، ئەندامێكی ھەواڵگری عێراقی و ژمارەیەك ئەندامانی پێشووی تایبەتمەند بە به‌لەشكركردنی ئەلیكترۆنی لەخۆوە دەگرێت.

جویل جولھان، شرۆڤەكاری كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە (كۆمەڵەی راوێژكاری ریسك) گووتی: ساڵانێكە، حزبوڵڵا توانای خۆی چەسپاندووە لە پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ ئەو كۆمەڵانە لە ناوچەكەدا لە رووی ئایدۆلۆجیاوە لەگەڵی دەگونجێن.

گووتیشی: بەكارھیێنانی زانیاری لێڵ و شێواندن بۆ لەكارخستن و تێكشاندنی راستی تا رادەیەكی زۆر ئامانجی نەھێشتنی متمانەی خەڵكە بە راستییەوە، ئەمە جگە لە چالاككردنی ھەستی نەرێنی دەربارەی ھەندێك مەسەلەی دەستنیشانكراو.

سه‌رچاوه‌: تێلیگراف