ئه‌مه‌ریكا: هیچ شاندێكمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كۆنه‌بووه‌ته‌وه

K24 - واشنتن:
رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 3ی مانگی 8، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)، به تایبه‌ت له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسیان له‌وه ده‌كرد کاربەدەستانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ به‌رپرسانی (پەکەکە) لە قەندیل کۆبوونەتەوە.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م باره‌وه رایگه‌یاندووه، ئەم ده‌نگۆیه هیچ راستیه‌كی تێیدا نییه و کۆبوونەوەی لەم چه‌شنه ڕووی نەداوە.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاته قسه‌و وتی: "چیرۆکێکی تەواو ناڕاسته و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه".
مانگی 11ی ساڵی 2018، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد كه بڕیاریان داوە 12 میلیۆن دۆلار بەخشش و خه‌ڵات بەو کەسانە بدەن کە زانیاری لە بارەی شوێنی مانەوەی سێ کەس لە رێبەرانی پلە باڵای پەکەکە بدەن به ئه‌مریكا بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بە پێی لیستەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەم شێوەیه‌یه: "موراد قەرەیڵان 5 ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک 4 ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان 3 ملیۆن دۆلار".
ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ئه‌وكاتی "ماسیۆ پالمەر"، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیایە راگه‌یه‌ندرا.