لە تورکیا چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە بیری ئاودا خنکان

یەکێکیان کەوتووەتە بیر و سیانەکەی دیکە چوون یارمەتی بدەن

K24 - هه‌ولێر:

لە شارۆچكەى چوكورۆڤاى سەر بە پارێزگاى ئەدەنەى توركيا، لە كاتى بيرهەڵكەندندا چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: کەسێک بەناوی خەلوق كاراهان كە خەريكى هەڵكەندنى بير بووە کەوتووەتە ناو بیرەکەوە، هەريەك لە كوڕەكەى عومەر كاراهان، هاوسەرەكەى حەوا كاراهان و براكەى سەفا كاراهان چوون بۆ یارمەتیدانی.

هەر چوار کەسەکە لە بیرەکەدا گیانیان لەدەستداوە، پاشان خەڵكى ناوچەكە جەندرمە و بەرگريى شارستانى و تيمى تەندروستييان ئاگادارکردووەتەوە و، تەرمەکانیان دەرهێناونەتەوە.