هەڤاڵ ئیبراهیم لەيلا بڵاودەكاتەوە

كوردستان 24

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ ئیبراهیم، بەرهەمێكی نوێی گۆرانی، كە كلیپێكە بەناوی لەیلا بەمزووانە بڵاودەكاتەوە.

هەڤاڵ ئیبراهیم بەشێكی كورتی گۆرانییەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تێكستەكەی هی عیسا عەبدوڵڵایە، ئاوازەكەشی هونەرمەند ئاری مودەریسی دایناوە، لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیاش كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە.