بانگەوازێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێن ببەخشن.
لە بانگەوازێکی وەزارەتەکە هاتووە: یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنی کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
وهزارهتی تهندروستی داوای كرد، "ئەوانەی چاکبوونەتەوە و 28 رۆژیان تێپەڕکردووە بە سەر یەکەم رۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما".