نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دواین  گۆڕنکارییەکان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەمجۆرەی خوارەوەیە.

یەک بەرمیل نەوتی تێکساس = 42 دۆلار و 30 سەنت

یەک بەرمیل نەوتی برێنت = 45 دۆلار و حەوت سەنت

یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک = ٤٤ دۆلار و دوو سەنت

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، نرخی نەوت دابەزی بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 43 دۆلار و 71 سەنت دابەزی، ئەمەش بەهۆی مەترسی زیادبوونی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک.