هاووڵاتیان تا 12ی شه‌و بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاكان
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی بڕیاری لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاووڵاتیان ده‌توانن تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاكانیان، به پێچه‌وانه‌وه بازگه‌ی نێوان پارێزگاكان داده‌خرێت و هاتووچۆ نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌بێت.
موقه‌ده‌م سه‌لام، به‌رپرسی بازگه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر، له سه‌رجه‌م رێگه‌كان داده‌خرێن و هیچ هاووڵاتییه‌ك ناتوانێت له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بێته پارێزگای هه‌ولێر، مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆن نه‌بێت.
به‌رپرسی بازگه‌كان راشیگه‌یاند كه دوای كاتژمێر 12ی شه‌و، هیچ هاووڵاتییه‌ك خۆی له رێگا نه‌دات، چونكه رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكار و بڕیاری نوێی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای ده‌ركرد.
پوخته‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
یه‌كه‌م: له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان هاووڵاتیان ده‌بێت به ده‌مامكه‌وه بچنه ژووره‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و نۆڕینگه پزیشكییه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ داده‌خرێن.
سێیه‌م: شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و پارك و كافتریا و چایخانه‌كان داده‌خرێن.
چواره‌م: هۆڵه‌كانی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه و یانه‌كانی شه‌وانه به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م بۆنه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌ن.
شه‌شه‌م: خواردنگه‌كان ده‌بێت ته‌نیا به دیلیڤه‌ری كار بكه‌ن.
حه‌وته‌م: هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان و ئیداره‌كان راده‌گیرێت.
هه‌شته‌م: هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێت.
نۆیه‌م: هاتوچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان رێگه‌پێدراوه.
ده‌یه‌م:هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی یوئێن رێگه‌پێدراوه.
یازده‌یه‌م: شوفێری ئۆتۆمبێل ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
دوازده‌یه‌م: له دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان ده‌مامك ببه‌ستن.
سیازده‌یه‌م: له ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كان هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ره‌چاوی مه‌ودای مه‌ترێك و نیو بكرێت.
چوارده‌یه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن.
پازده‌یه‌م: ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێت.
شازده‌یه‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه‌ن و چاودێری جێبه‌جێكردنیان بكه‌ن.