له دهۆك دوو كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له شاری دهۆك، دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ته‌ندرووستی دهۆك تایبه‌ت به "كوردستان24" رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 84 ساڵ و دووه‌میان ته‌مه‌نی 57 ساڵه.
به هۆی هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له سنووری پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانیدا، له بودجه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ ته‌ندرووستی و پارێزگای دهۆك ته‌رخان بكرێت، به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی باشتر بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له سنووری ئه‌و پارێزگایه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی 24 كاتژمێری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردووه، كۆی تووشبووان له سنووری پارێزگای دهۆك، 902 كه‌سه و له‌و ژماره‌یه، 101 كه‌سیان له 24 كاتژمێری رابردوودا تووشی په‌تاكه بوون.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی ئه‌مشه‌و، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووری پارێزگای دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا، گه‌یشته 8 كه‌س.
له كۆی 902 حاڵه‌تی تووشبوون، 405 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ئێستا 491 كه‌س له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا ماون.