رەوه‌ندی لوبنانی لە ھەرێمی كوردستان سوپاسی سه‌رۆكی حكومەت و گەلی كوردستان دەكات
K24- ھەولێر
ره‌وه‌ندی لوبنانی كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی له به‌یرووتی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یاندا روویدا. ئه‌وان ده‌ڵێن: سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئەو هه‌ڵوێسته‌ی له به‌رانبه‌ر دۆخی وڵاته‌كه‌یاندا نواندیان.
ھەردوو تەقینەوەی كە لە بەیرووتی پایەتەختی لوبنان روویاندا، بوونە ھۆی گیان لەدەستدانی ده‌یان كەس و برینداربوونی ھەزارانی كەسی دیكە. ته‌قینه‌وه‌كان كاردانەوەیەكی گەورەیان ھەبوو. بەم هۆیه‌وه سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشیی لە گەلی لوبنان كرد. هه‌روه‌ها ھاوخەمی خۆی لەگەڵ گەلی لوبنان ده‌ربڕی و گووتی: ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ راوەستان لەگەڵ گەلی لوبناندا دەیكەین.
له‌و باره‌یه‌وه، مستەفا حەریری، سەرۆكی رەوەندی لوبنانی لە ھەرێمی كوردستان باسی رووداوەكەی كرد و ھەڵوێستی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی له‌بارەی رووداوەكە بەرز نرخاند و سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی كرد و گوتیشی: لە كاتی تەنگانەدا حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوخەمی وڵاتی لوبنان بووە و ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رزده‌نرخێنین.
حەسەن مستەفا، كە ھاووڵاتییەكی لوبنانییە و لە ھەرێمی كوردستان دەژیت، گوتی: لوبنان 150 ساڵ گەڕایه‌وه دواوە و داوایشیكرد، ئه‌و كەسەی دەستی لە تەقینەوەكەدا ھەبووە بە توندترین شێوە سزا بدرێت.
لەو تەقینەوەی پایتەختی لوبنان بە چەند كیلۆمەترێك لە دەورووبەری ناوچەی تەقینەوەكە بە تەواوی وێران بووە. ئاوایی و باڵه‌خانه‌كان داڕووخاون، بۆیە جگە لە زیانە گیانییەكە، زیانێكی زۆری مادییشی لێكەوەتووەتەوە.