وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 11 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 400 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوی ژماره 162ی رۆژانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به نوێترین ئاماری په‌یوه‌ست به په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ئاماره‌كه، 11 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 404 كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون، كه زۆربه‌یان له هه‌ولێر و دهۆكن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 124 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون و 2296 پشكنین ئه‌نجامدراوون، ده‌ركه‌وتووه: 404 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، كه 218یان له هه‌ولێر و 101 كه‌سیان له دهۆك و 35یان له سلێمانی و 29یان له گه‌رمیان و 21یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
هه‌روه‌ها 160 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 6 كه‌سیان له هه‌ولێر و 3 كه‌سیان له گه‌رمیان و 2 كه‌سیان له سلێمانی بوون.