وه‌زیرانی ته‌ندرووستی هه‌ولێر و به‌غدا ره‌وشی كۆرۆنایان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، داوایكرد، به‌غدا پێداویستی ته‌ندرووستی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و پشكی هه‌رێم له هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌وانه بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق كردووه.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، به‌رزنجی و ته‌میمی ره‌وشی ته‌ندرووستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكردووه.
هه‌روه‌ها به‌رزنجی، "چەندین داواکاری دەرمان، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئامێرەکان، هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی، بوودجەکانی بڕیاردراو، پشكی هەرێمی کوردستان له‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ی خسته‌ڕوو".
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له نزیكه‌وه كۆبوونه‌وه له باره‌ی ئه‌و پرسانه بكه‌ن.