ئێف بی ئای هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی به‌ناوبانگترین یوتیوبه‌ری ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
تیمێكی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "FBI" هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی یوتیوبه‌ری ناوداری وڵاته‌كه‌یان، "جایك پۆڵ" له كالیفۆرنیا.
ریچارد شۆنڤڵد، پارێزه‌ری "جایك پۆڵ"، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" رایگه‌یاند، مۆكیله‌كه‌ی له ماڵ نه‌بووه و تیمێكی فیدراڵی ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه.
گوتیشی: ئێمه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان بۆ هاوكاریكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ربڕیوه.
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كه‌ی نووسینگه‌ی فیدراڵی، له ماڵی "جایك پۆڵ"دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه.
"جایك پۆڵ" له رێی چه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه له یوتیوب، زیاتر له (20) ملیۆن سه‌بسكرایبی هه‌یه و به‌م دواییانه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتبوو، كه له ناوه‌ندێكی بازرگانی "ئه‌ریزۆنا" بووه، له كاتێكدا ئه‌و ناوه‌نده رووبه‌ڕووی هێرشی خۆپیشانده‌رانی دژ به "ره‌گه‌زپه‌رستی" ببوه‌وه.
"جایك پۆڵ" ته‌مه‌نی 23 ساڵه و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێك و به‌شداری له خۆپیشاندانێكی قه‌ده‌غه‌كراودا كردووه.
هه‌روه‌ها مانگی رابردووش، پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی له ڤێلاكه‌ی خۆیدا سازكردووه.