لە سەرێكانی.. كۆمەڵیك چەكدار بە نارنجۆك ھێرش دەكەنە سەر زەماوەندێك

زاوا سەر بە یەكێك لەو گرووپە چەكدارانەیە

K24 - ھەولێر:

كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو بە نارنجۆك ھێرشیانكرده‌ سەر زاماوەندێك لە سەرێكانی، لە باكووری رۆژئاوای حەسەكە، لە رۆژئاوای كوردستان و لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا بە دەیان كەس بریندار بوون.

كەناڵی "RT" بڵاویكرده‌وە، لەو ھێرشەدا بەلای كەمەوە 20 كەس بریندار بوون.

چالاكوانی بواری میدیای كۆمەڵایەتیش بڵاویانكردووەتەوە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا ئەو نارنجۆكەیان ھاوێشتووەتە ناو به‌شداربووانی زه‌ماوه‌نده‌كه‌ و له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ 20 كه‌س بریندار بوون.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌،زاواكه‌ سەر بە یەكێك لەو گرووپە چەكدارانەیە.  

سەرچاوە: RT 

م.ئ