به‌ڵێ جاشیت هه‌ی ده‌غه‌ڵ!
حه‌ماس و فه‌تح ڕقیان له یه‌كترییه، به‌ڵام هیچیان رقیان له فه‌ڵه‌ستین نییه! ئاكپارتی و جه‌هه‌په رقیان له یه‌كترییه، به‌ڵام هیچیان رقیان له توركیا نییه! ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب و ئوسوڵگه‌را رقیان له‌یه‌كه، به‌ڵام هیچیان رقیان له ئێران نییه! حزبوڵڵای شیعه و - التیار الوطنی الحر-ی مه‌سیحییه‌كان رقیان له یه‌كترییه، به‌ڵام هیچیان رقیان له لوبنان نییه! ته‌نانه‌ت له‌م عێراقه شڕه‌ی لای خۆیشمان، سه‌دری و به‌دری و ده‌عوه رقیان له‌یه‌كترییه، به‌ڵام هیچیان رقیان له عێراق نییه، هه‌موویان خۆیان به قوربانی خاك و ئاوی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له سه‌ر ئاستی هه‌ساره‌ی زه‌وی، به‌س تۆ، تۆی نامۆ و ده‌غه‌ڵ و داڕووخاو، رقت له پارتییە هه‌ڵه‌ستێت یه‌كسه‌ر دژی كوردستان ده‌وه‌ستیت! پله‌ی گه‌رما به‌رز بێته‌وه، رقت له كوردستانه! لافاو هه‌ستێت، رقت له كوردستانه! له په‌رله‌مان كێشه‌ت هه‌یه، ڕقت له كوردستانه! له هه‌ڵبژاردن ئه‌دۆڕێیت، هه‌ر ڕقت له كوردستانه! له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت ناسازێیت، ڕقت له كوردستانه!
جا ئه‌مه ئه‌ده‌بیات و كولتوور و فه‌رهه‌نگه له‌وه‌ی جۆرێك بێت له ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی. تۆ كوردستانت لێ بووه به ئه‌تاری و پله‌یسته‌یشن، مادام به ده‌ست تۆوه نییه، ئیتر قه‌یناكه با بڕووخێت و تێكچێت!؟ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌یشت هات، تا سووڕ و سه‌ره‌كه‌ت ته‌واو ئه‌بێت، كه‌س بۆی نییه بیڕووخێنێت!
جا مرۆڤ هه‌ر به فیتره‌ت ڕقی له هه‌ر شتێك بوو، حه‌ز به خراپه و تێكچوون و ڕووخانی ئه‌و شته ده‌كات. هاورێیه‌كم ڕقی زۆری له ماتۆڕسكیله، ئیتر هیوایه‌تی ئه‌وه‌یه ڕۆژانه په‌نجا ماتۆڕ وه‌رگه‌ڕێن و بگیرێن و بسووتێن. ئه‌و هه‌رگیز ئه‌م حه‌زه‌ی ناشارێته‌وه، ڕێك وه‌ك تۆ، ئه‌ها به ناوی ڕه‌خنه له پارتی، ڕق به‌سه‌ر كوردستاندا ئه‌ڕێژیت و وه‌ك ڕێوی گه‌ڕ له كلكی خۆت هه‌ڵگه‌ڕاویته‌وه! ده‌ی ئه‌مه ڕێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕاسته، تۆ به دڵ ڕقت لێیه‌تی، بۆیه هه‌میشه له كه‌میندایت بۆی تا بڕووخێت یان بیڕووخێنیت! له دنیادا ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌ڕێت هه‌ڵه‌كان بدۆزێته‌وه و نیزامه‌كه‌ی پێ چاكتر بكات، كه‌چی ئۆپۆزسیۆنی دێز و ده‌غه‌ڵی كوردیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئۆپۆزسیۆنه تا بیانوو بدۆزێته‌وه نه‌ك حكومه‌ته‌كه به‌ڵكو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه قه‌واره‌كه‌ش بسڕێته‌وه!
ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه ده‌غه‌ڵه، نایه‌وێت و حه‌ز ناكات چاكه بكرێت، هه‌میشه ده‌یه‌وێت حكومه‌ت به هه‌ڵه‌دا بچێت، پڕۆژه‌ی لێ تێك بچێت، كاری پێ نه‌كرێت، دائیره و ده‌ورانی به‌سه‌ردا بڕوخێت، حكومه‌ت و سه‌رۆك و ده‌زگاكانی دنیا به خراپه باسی بكه‌ن! ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت سومعه‌ی نه‌بێت، هه‌رچی میدیای دنیایه به خراپه باسی حكومه‌تی هه‌رێم بكات، كه ترامپ پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی كرد پێیان ناخۆش بوو، كه پادشای ئۆردون پێشوازی له مه‌سروور بارزانی كرد پێیان ناخۆش بوو، كه وه‌زیرێك، سه‌ركرده و ڕابه‌رێك دێته هه‌رێمه‌كه پێیان ناخۆشه، حه‌زیان له گه‌مارۆیه دژ به‌م حكومه‌ته، ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سه‌ردا دابخرێت، ده‌روازه‌كانی لێ بگیرێت، مووچه نه‌نێردرێت، حه‌شد و هه‌رچی جه‌یش و جانه‌وه‌ری عه‌ره‌بییه بێته سه‌ری و داگیری بكه‌ن! ده‌ی توخوا ئه‌مه ئۆپۆزسیۆنه یان دوژمن؟ ئه‌مه جاشێتیش تێده‌په‌ڕێنێت، ده‌بێت ناوێكی پیستر و شایسته‌تری بۆ بدۆزرێته‌وه!
ئێ ده‌غه‌ڵ تۆ ڕقت له وجوده‌كه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌د به‌هانه ده‌هێنیته‌وه. ئه‌م دیدگا كوردییه كه پڕ بووه یان پڕ كراوه له ڕق و بوغز بۆ حكومه‌ت و كیانی خۆی، له نێو كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا زۆر ده‌گمه‌نه! كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ڕقی تۆ و ڕقی دوژمن له یه‌ك ده‌چێت، بۆیه منیش چه‌نده كه‌یفم به هادی عامری نایه‌ت، هێنده‌ش به تۆ! هه‌موو ئه‌و ڕقه‌ی تۆ له كوردستان و كیانه‌كه‌ی هه‌ته، ڕێك هه‌مان جۆری ئه‌و ڕقه‌یه كه جه‌هه‌په و مه‌هه‌په هه‌یانه بۆ كوردستان. ئه‌و بوغزه‌ی تۆ به‌رامبه‌ر به خاك و زێدی كورد ده‌ری ده‌بڕیت و پارتی بۆ ده‌كه‌یته بیانوو، هه‌مان ئه‌و بوغزه‌یه كه قه‌رارگای حه‌مزه و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان هه‌یانه! تۆ چه‌نده حه‌زت به تێكچوونی هه‌رێم و نه‌مانی حكومه‌ت و كیانه‌كه‌یه‌تی، حه‌نان فه‌تلاوی و قه‌یس خه‌زعه‌لیش هه‌مان حه‌زیان هه‌یه، ده‌ی لانیكه‌م شێوازی ڕقه‌كانتان بگۆڕن با پێتان نه‌ڵێم جاش و خۆفرۆش، هه‌ی سوپه‌رجاش و هایپه‌رخۆفرۆش!