په‌كه‌كه‌ی شۆڕشگێڕی و په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست!
له بنه‌ڕه‌ته‌وه، توركیا هیچ به‌هانه و پاساوێكی پێویست نییه تا دژی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی كورد بووه‌ستێته‌وه، نه‌ك هه‌ر جوڵانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورد به دڵی ئه‌ویش بجوڵێته‌وه، هه‌ر ده‌یچه‌وسێنێته‌وه و په‌راوێزی ده‌خات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانووی هه‌بێت، دڕندانه‌تر دێته پێشه‌وه و تووندتر كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه. بۆیه ناكرێ ئێمه‌ش به نه‌فه‌سی توركه‌وه له پارتی كرێكارانی كوردستان بڕوانین، له پێناسه‌ی شۆڕشدا، ده‌بێت دوژمنێكی دیار و ئاشكرا هه‌بێت، گه‌رنا شۆڕش سه‌رناگرێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان گروپێك دوژمنت نه‌بێت، چه‌كی له دژ هه‌ڵناگریت، بۆ شۆڕش له هه‌ر شوێنێكه‌وه له دوژمن بدرێت، ڕه‌وایه!
ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌ش له باشووری كوردستان سه‌رقاڵی شۆڕش بوو، هیچ شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ك هێڵی سوور دیاری نه‌كرد بوو، له زۆربه‌ی گوند و شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، پێشمه‌رگه له ڕه‌بیه‌ی به‌عسی داوه و دواجاریش به‌عس داخه‌كه‌ی به خه‌ڵكی هه‌ژار ڕشتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له هۆكاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكۆڵیته‌وه، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه به هۆی مۆڵدانی پێشمه‌رگه و هێنانی سوپای ئێران بۆ ئه‌و شاره، به‌عس ڕقی خۆی به خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕشت و كیمیا خنكێنی كردن، ده‌ی خۆ ئه‌وه‌ش نه‌بایه، به‌عس هه‌ر ڕقی له كورد بوو، به‌ڵام شۆڕش یاسای نییه، دۆخی هه‌یه، جوگرافیای نییه، ژینگه‌ی هه‌یه، ده‌بێت به پێی دۆخی ئه‌مڕۆ شۆڕش بكرێت، نه‌ك به تیۆره‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوو!
په‌كه‌كه، هێزێكی شۆڕشگێڕیی كوردییه و ئه‌گه‌ر به مادده و چه‌ك هاوكاری بكرێن، یان له دڵه‌وه خۆشت بوێن، ئه‌ركێكی نیشتمانییه، من كه چه‌ك و پاره‌م نییه بیانده‌مێ، به ئه‌زعه‌فول ئیمان خۆشم ده‌وێن، به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشگێڕیدا ده‌بێت زیانه‌كانی شۆڕش كه‌متر بن و له به‌رانبه‌ردا سووده‌كان زۆرتر بكرێن! ئه‌گه‌ر له پێی قازانجێكدا ده زه‌ره‌ر بكه‌یت، ئه‌و شۆڕشه به شكستخواردوو داده‌نرێت! ئێ ناكرێ سه‌ربازێك بكوژیت و یه‌ك خانه‌واده به قڕكردن بده‌ی، ئێ ناكرێ پایه‌گایه‌ك بڕوخێنی و ده ماڵی خۆت وێران بكه‌یت، ئێ ناكرێ دوو گولله بیكه‌یسی بنێیت به ڕێبییه‌یه‌كی توركه‌وه و ئه‌ویش چوار مووشه‌كی كرۆز بنێت به‌و خه‌ڵكه ئاژه‌ڵدار و جوتیار و هه‌ژاره‌ی بناره‌وه! تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت و له شۆڕش بیت، ده‌توانیت له ته‌ل ڕه‌فعه‌تیش بیكه‌یت و عفرین وه‌ربگریته‌وه، ئه‌گه‌ر له شۆڕشیت و هیچ هێڵێكی سوورت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان نه‌كێشاوه، له مالكییه‌وه تا ته‌ل ڕه‌فعه‌ت (له ڕۆژئاوا)به درێژایی نزیكه‌ی شه‌شسه‌د كیلۆ مه‌تر سنوورت له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و له هه‌ر مه‌ترێكی ئه‌و شه‌شسه‌د كیلۆمه‌تره‌وه، سه‌ربازی تورك و باره‌گای تورك به‌رانبه‌رته، كه‌چی یه‌ك فیشه‌ك له دژیان ناته‌قێنیت، ده‌ی خێرت ده‌گات له زاخۆ سوپای تورك له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وروژێنیت؟ بیانووی زۆرتر ده‌ده‌یته فڕۆكه‌ی تورك تا خه‌ڵكی هه‌ژار قڕ بكات؟!
پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌بێت به هه‌مان سیاسه‌تی ڕۆژاڤاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی باشووریش بكات، برایانی په‌كه‌كه ئێستا خۆیان كه ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن، یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سوریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سنوور و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌نگه‌ر و ساتریان له ڕۆژاڤا خانه‌نشین كردووه، له هه‌ركوێ بۆیان بكرێت شه‌ڕی دراوسێكان له‌و ئیداره‌یه‌ی خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه، ده‌ی بۆ هه‌مان شتیش له‌گه‌ڵ باشوور په‌یڕه‌و ناكه‌ن؟ چۆن له قامیشلییه‌وه تا مونبیج و له‌ّوێشه‌وه تا ته‌ل ڕه‌فعه‌ت هاوسنووری توركن و كه‌چی ڕه‌چاوی دۆخی یه‌په‌گه و كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن، پێویسته له زاخۆ و سه‌نگه‌سه‌ریش ڕه‌چاوی دۆخی كارگێڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن!
سیاسه‌تی (هه‌رچی له زه‌ره‌ری پارتی بێت، له قازانجمانه!) هه‌ڵه‌یه، ئیداره‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه به‌ستراون، له هه‌ر شوێنێكیدا پشێوی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌ولاتریش ئارام نابن، ئێره كۆمه‌ڵه ولایه‌تێكی پێكه‌وه به‌ستراو نییه، كه به هه‌ندێ یاسا و ئاداب و فه‌رهه‌نگی جیاواز پێكه‌وه لكا بن، ده‌ی ناكرێت به هۆی سیاسه‌تێكی په‌كه‌كه‌وه پشێوی سیاسی بكه‌وێته باشووره‌وه، (پێمان و پێیان خۆش بێت یان نا) سنووری سیاسه‌تی په‌كه‌كه باشووری كوردستان نییه، هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌وان ئه‌گه‌رچی شۆڕشگێڕانه‌ش بێت، به‌پێی یاساكانی باشووری كوردستان ده‌بنه ڕه‌فتاری تیرۆریستی، به پێی ده‌ستووری عێراق و یاساكانی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ر هێز و گروپێكی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی (جیش العراقی) و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست بكرێن، به هێز و گروپی لاده‌ر داده‌نرێن و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانه كه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ستنه‌وه، ده‌ی په‌كه‌كه خێری ده‌گات ئه‌م سه‌ر ئێشه‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كات؟
ناكرێ سۆز و ئیحساسی خه‌ڵك بكرێته پاڵنه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێك، ڕاسته ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له تورك بدات و سه‌ركه‌وێ، هه‌موومان پێمان خۆشه، ده‌ی هه‌موو شتێكی خۆش باش نییه، هه‌موو شتێكی باشیش خۆش نییه، ئێوه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی دۆخی ڕۆژئاڤا ده‌كه‌ن و سه‌ر ئێشه‌یان بۆ دروست ناكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌چاوی دۆخی باشوور بكه‌ن، كاكه وه‌ڵا ئێمه‌ش به‌قه‌د ئێوه ڕقمان له ڕژێمی توركه، حه‌زیش ده‌كه‌ین ئێوه‌ش به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌ون، به‌ڵام كاتێك قسه دێته سه‌ر ئیداره و ده‌وڵه‌تداری، ئیداره‌ی باشووری كوردستان ناتوانێت ڕێگه‌تان بدات له دراوسێكانی بده‌ن!