نرخی نەوت دابەزی

عێراق داوای کەمکردنەوەی بەرهەم دەکات

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچە بە رێژەی 1% دابەزی.

یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 57 سەنتی لەدەستدا و بووە 44 دۆلار و 52 سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بە 41 دۆلار و 35 سەنتە.

عێراق وەک ئەندامێکی رێکخراوی ئۆپێک داوای کردووە بەرهەمی نەوت لە مانگی هەشت کەمبکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نرخی نەوت. هەروەها ئەو وڵاتە پابەندی بڕیارەکانی پێشووی رێکخراوی ئۆپێک بە تەواوی بووە.

مانگی چواری ئەمساڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ تەنها 16 دۆلار دابەزی و نزمترین ئاستی لە 21 ساڵی رابردوو تۆمار کرد