لێژنەی به‌دواداچوون لە رووداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاری ئەنجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی راگەیاند
K24- هه‌ولێر:
ئەو ليژنەیەی لە سەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت پێكھێنرابوو بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری سەبارەت بە كەمی یان نەبوونی ئۆکسجین، دوای چەند رۆژێك له بەدواداچون ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی راگەیاند.
هێمن قادر، سەرۆكی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە دووپاتی كرده‌وه، بە وردی چاودێری نەخۆشخانەکەیان كردووە و ھۆكارەكانی ئەم رووداوەشیان روون كردووه‌ته‌وه و لایەنی كەمتەرخەم لەو بابەتە دەستنیشان كراون.
نەخۆشخانەی رزگاریش كه یەكێكە له نەخۆشخانەكانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا و زۆر لە قەبارەی خۆی زیاتر نەخۆشی لە خۆ گرتووە، لە ئەنجامی لێكۆلینەوەی لیژنەكە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كه چەند كەموكوڕییەك و كەمتەرخەمییەك ھەبووه و بڕیاری پێوسیت لەم بارەیەوە دراوە، له‌مباره‌شه‌وه لاوه‌ند سه‌ردار، بەڕێوەبەری ئه‌و نەخۆشخانەیه ھاوولاتیان دڵنیا دەكاتەوە، كه ھیچ كێشەیەك لە دابینكردنی ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان نییە.
لە رۆژی 30ی مانگی رابردوو، بە ھۆی دواكەوتنی گەیشتنی ئۆكسیجنی شل بۆ نەخۆشخانەی رزگاری بۆ ماوەیەكی كەم ئۆكسیجن نەما، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانی كەسوكاری نەخۆشەكان لەو نەخۆشخانەیه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبوویه‌وه، گوایه چه‌ند نه‌خۆشێك به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتووه، هیچ نه‌خۆشێك به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
H.B