گەنجێک لە سێمێل کوژرا

لە ئەنجامی دەمەقاڵە بووەتە شەڕیان

K24 - دھۆك

شەوی رابردوو گەنجێك لە سەنتەری قەزای سێمڵی سەر بە پارێزگای دهۆک کوژرا.

موقەدەم هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە کوردستان24  رایگەیاند: "لە ئەنجامی دەماقەڵە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێك روویداوە، لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی (ٲ. ع.ب) گیانی لەدەستدا و چواریتریش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشكرد: "هەردوو لایەن خزمی یەکترن و لەیەک عەشیرەتن".

 بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک گوتیشی: "پۆلیس دەست بە لێکۆڵینەوە کردووە و چەند مەفرەزەیەکیش پێکهێنراوە بۆ دەستگیركردنی بكوژانی گەنجەكە".