لە رووداوێکی تەقەکردن لە واشنتن کەسێک کوژرا

K24- هەولێر:
نیوشام سه‌رۆكی پۆلیسی واشنتن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مۆڕێڵ باوزەر، شاره‌داری واشنتن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایان كرد، به هۆی ته‌قه كردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گەڕەکێکی باشووری رۆژهەڵاتی شار، كه‌سێك كوژراوه و پتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شاره‌دار ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وتی: "كۆبوونه‌وكه به‌بێ مۆڵەتی یاسایی ئەنجامدراوە، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆی پێشێل کردووە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە له شاره‌كه‌دا له‌به‌رچاو گیراوه."
هه‌ر گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه پیتەر نیوشام رایگه‌یاند: "لانیكه‌م 3 چەکدار تەقەیان لە كۆبوونه‌وه‌كه کردوە، له ئاكامی ئه‌و ته‌قه كردنه‌شدا 21 کەس به‌ركه‌وتوون، له نێو به‌ركه‌وتوه‌كاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هه‌یه كه له‌و كاته‌دا ده‌وامی نه‌بووه و بۆ خۆی چۆته شوێنه‌كه. كۆمه‌ڵه‌ك چه‌ك و تەقەمەنی له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونەتەوە. هه‌روه‌ها كریستۆفه‌ر براون لاوێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵانه كه له‌و ته‌قه كردنه‌دا كوژاراوه."
تاكو ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه پۆلیس و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان هیچ ورده‌كارییه‌كیان سه‌باره‌ت به ئامانج و ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كردوه.