عه‌بدولڕه‌حمان سديق كرایه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ فه‌رمانێكی هه‌رێمیی واژوو كرد، به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، كه‌سایه‌تی و میوانی هه‌میشه‌یی به‌رنامه‌ی "به‌كوردی" له كه‌ناڵی "كوردستان24" وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سایتی "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان" بڵاویكرده‌وه، له مه‌راسیمی واژووكردنی فه‌رمانه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، "وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانیی بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى كرد".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌كه‌یدا "هيواى خواست، كه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت".
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، له دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991ه‌وه خزمه‌تی به بواری ژینگه پارێزی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری ژینگه دۆستی و میانڕه‌وی له ئایندا كردووه.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌نجوومه‌نی حوكم له عێراق له ماوه‌ی نێوان ئه‌یلوولی 2003 تا حوزه‌یرانی 2004 وه‌زیری ژینگه بووه له عێراق.
ناوبراو له 2ی ئازار/ مارسی 1962 له شاری كه‌ركووك له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی له بواری ئه‌ندازیاری هه‌یه.
له دوای دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ه‌وه، له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كرانه‌وه‌ی ئاینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری میانڕه‌وی له كه‌ناڵی "كوردستان24" به ناوی "به كوردی" وه‌ك میوانی هه‌میشه‌یی به‌رنامه‌كه به‌شداره.