ترەمپ كۆنفرانسی رۆژنامەوانی جێھێشت
K24 - مینۆسیتا - ئەمەریکا:
ئێواره‌ی 10ی ئاب له‌كاتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسیدا سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ئاگاداركرایه‌وه كه له‌نزیك كۆشكی سپی ده‌نگی ته‌قه بیستراوه بۆیه به‌په‌له ژووری رۆژنامه‌نووسانی جێهێشت.
دوا گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامبوون له كۆنگره‌كه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریكردوون له رۆژانی رابردوودا، به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "له لایه‌ن پیاوانی حزمه‌تگوزاری نهێنیی كۆشكی سپی-یه‌وه ئاگاداركرامه‌وه".
دواتر به په‌یامنێرانی گوت: "ته‌نیا جێبه‌جێكردنی یاسا بووه، ته‌قه له‌كه‌سێك كراوه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی".
تره‌مپ رایگەیاند: "پشوویه‌كی كورتمان وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك كۆنگره‌كه‌مان دواكه‌وت، به‌ڵام پشووه‌كه‌مان كورت بوو". وتیشی: "ته‌قه له كه‌سێك كراوه. كه‌سه ته‌قه لێكراوه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه".
جۆناسان كارل، به‌رپرسی باڵای ئۆفیسی كۆشكی سپی به ئه‌ی بی سی نیوز-ی راگه‌یاندووه، ئاڵوگۆڕی ته‌قه‌كردنه‌كه له‌نێوان شه‌قامی 17 و شه‌قامی بنسلڤانیا بووه.
گوتیشی: "كه‌سه گۆمانلێكراوه‌كه ته‌قه‌ی له كه‌سێك كردووه كه كارمه‌ندی كۆشكی سپی نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كێك له پاسه‌وانی خزمه‌تگوزاری نهێنی به‌به‌رگی ره‌سمییه‌وه ته‌قه‌ی لێكردووه".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكە له خزمه‌تگوزاری نهێنی ده‌ڵێت: "كاتژمێر 5:55ی ئێواره ئه‌مبولانسێك هاتووه و كه‌سه گۆمانلێكراوه‌كه‌ی گه‌یاندووەته نه‌خۆشخانه و له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدا بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر فیشه‌ك به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌وه بووه".
دواتر له تویتێكدا خزمه‌تگوزاری نهێنی كۆشكی سپی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی روونكردووەته‌وه كه ئه‌فسه‌رێك له خزمه‌تگوزاری نهێنی و پیاوێك گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پێكانی هیچیانی دیارینه‌كردووه. به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌كردووەته‌وه كه كه‌س نه‌یتوانیوه بێته ناو بازنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆشكی سپی-یه‌وه.
كاتێك رۆژنامه‌نووسان زیاتر پرسیاریان ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كرد له‌سه‌ر گومانلێكراوه‌كه، ئه‌و گوتی: "گومانلێكراوێكی چه‌كدار بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی پێكراوه".
سه‌ره‌ڕای خزمه‌تگوزاری نهێنی، به‌شی پۆلیسی پایته‌خت لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
سه‌رۆك بۆ ماوه‌ی 9 ده‌قیقه ژووری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسانی جێهێشت.
تره‌مپ دوای گه‌ڕانه‌وه، به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "من له‌به‌ر دڵنیایی ئێوه گه‌ڕامه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه".
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری نهێنی كۆشكی سپی له تویتێكدا نوسیویه‌تی: "هیچ له پارێزه‌رانی كۆشكی سپی له ژێر ترس‌دا نین و هیچ له ئارادا نییه".
تره‌مپ ئێواره‌ی 10ی ئاب له نێو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌نیوه‌ی وه‌ڵامی رسته‌ی رۆژنامه‌نووسێكدا لێی نزیكبۆوه و پێی راگەیاند: "به‌رێز ئه‌توانی له‌گه‌ڵم بێیت؟" له‌وكاته‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆ تره‌مپ و ئاماده‌بووان.
دوای گه‌ڕانه‌وه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ رۆژنامه‌نووسان تره‌مپ ئاماژەی بەوەدا: "پێموانییه گومانلێكراوه‌كه هیچ شتێكی ئه‌وتۆی كردبێت. ده‌شێت كاره‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی بێت و بڕوام نییه هیچ هه‌وڵی دابێت بێته كۆشكی سپییه‌وه".