عێراق بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڕیارێك ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا، لیژنه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن "مه‌نهه‌ج" بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 پێكبهێنێت.
له نووسراوێكی گشتاندندا، كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ئاراسته‌ی به‌شی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌واوی پارێزگاكان كراوه، هاتووه: "وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی سه‌رجه‌م مادده‌كانی خوێندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 پێكبهێنرێن".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته ئه‌م تێبینییانهی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگیرێن:
یه‌كه‌م: قۆناغی سه‌ره‌تایی:
- خوێندنی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌تایی له 30 وانه زیاتر نه‌بێت و پێویسته له‌و دوو قۆناغه سه‌رجه‌م پیته‌كان بخوێندرێن.
- خوێندنه‌وه بۆ پۆلی سێیه‌م 35 وانه له‌خۆ ده‌گرێت و تایبه‌تمه‌ندی بابه‌ته‌كانیش بۆ گفتوگۆ و ده‌ربڕین هه‌فتانه یه‌ك به‌شه وانه‌یان ده‌بێت.
- لیژنه‌ی بیركاری و زانست و زمانی ئینگلیزی پێشنیازه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌خاته‌روو، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رێژه‌ی له 40%ی ئامانجه گشتییه‌كان بپێكێت، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و وانانه‌ی له قۆناغه‌كانی داهاتووی خوێندندا بنچینه‌ی ئه‌و سێ مادده‌یه‌ن.
دووه‌م: قۆناغی ناوه‌ندی:
- پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به لایه‌نی لێهاتوویی قوتابی و به ئاماده‌بوونی رێژه‌ی له 40% بۆ مادده‌كانی زینده‌زانی، ئه‌ده‌بی، پراكتیكی و ته‌كنیكی.
- كاركردن له‌سه‌ر پوختكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وانه‌كان بۆ ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌ت به زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و درووستكردنی پرسیار له‌باره‌ی سه‌رجه‌م مادده و بابهتهكان، به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك.
- پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كانی تایبه‌ت به به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی پلانی پرۆگرام به‌گوێره‌ی سه‌كۆی نیوتن بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌كرێت له رێگه‌ی سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی گه‌یاندن له دووره‌وه به‌رده‌وامی به خوێندنیان بدرێت.
- تایبه‌تكردنی تاقیكردنه‌وه زانستی و زمانه‌وانییه‌كان، كه ده‌كرێت له رێگه‌یه‌وه تاقیگه گریمانه‌ییه‌كان به‌كاربهێنرێن.
سێیه‌م: تاقیكارییه‌كان:
- پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كان بۆ به‌هێزكردنی به‌رده‌وام له هه‌رسێ پۆله‌كانی "یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م"ی قۆناغی سه‌ره‌تایی.
- پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی "سه‌ر كاغه‌ز" بۆ بابه‌ته‌كانی وانه‌كان به‌گوێره‌ی پسپۆڕێتییهكان بۆ قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی.
- پێشكه‌شكردنی پلانی پێشنیازكراو له‌باره‌ی رێكخستنی خشته‌ی وانه‌كانی قوتابخانه به‌گوێره‌ی سیسته‌می شیفتات و به رێژه‌ی له 40%.
- پیشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وانه‌وتنه‌وه بۆ وانه بنچینهییهكان، كه له ساڵی رابردوو نه‌خوێندراون و دیاریكردنی خشته‌كان له كاتی دیاریكراودا.
- پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كان له‌باره‌ی ئه‌ركی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی به‌دواداچوونی ئه‌لیكترۆنی و به‌دواداچوونی سه‌كۆی نیوتن و ئه‌و وانانه‌ی له‌خۆی ده‌گرێت.
له كۆتایی نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر پێشنیازێكی دیكه له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه پێشكه‌ش بكرێت، پێویسته دۆخی كۆرۆنا له‌به‌رچاو بگیرێت.

